وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر ئاماده‌باشیی هێزی پێشمه‌رگه‌ دێته‌ ده‌نگ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- چه‌ند زانیارییێک ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن سه‌رباری ئه‌وه‌ی تا ئێستا ھۆکاره‌که‌ی نه‌زانراوه‌ له ‌سنووری بادینان ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ھاته‌ ده‌نگ و به‌رپرسێکی باڵای ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ڕوونکردنه‌وه‌یێکی به‌په‌له‌ بڵاو ده‌کاته‌وه‌.

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستکه‌وتوون له ‌دوێنێ دووشه‌ممه‌وه‌ ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنووری بادینان به‌ تایبه‌ت له‌ ده‌ڤه‌ری سحێلا خراونه‌ته‌ ئاماده‌ییی ته‌واو (ئینزار)ه‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا ھۆکاره‌که‌ی نازانرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له ‌لێدوانێکدا بۆ SNN ڕه‌تی کرده‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ خرابێته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ و وتیشی: "تا ئێستا ھیچ بڕیارێک نه‌دراوه‌ که‌ ھێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنووری ناحیه‌ی (سحێلا) خرابێته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌".

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌ "جگه ‌له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ بخرێته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ به‌ فه‌رمانی وزاری یاخود به ‌برووسکه‌ له ‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت نه‌ک ئه‌وه‌ی باس ده‌کرێت".

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌وه‌شی وت: "ھیچ مه‌ترسییێکی پێکدادان له‌ نێوان ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه ‌و سوپای عیراق نییه‌ به‌ھۆی ده‌رئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردن که‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چه‌ند بڕیارێکی داوه‌ و ئه‌و پرسه‌ی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ورووژێنراوه‌ بابه‌تێکه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و جگه ‌له‌وه‌ش ئه‌و کێشه‌یه‌ کێشه‌یێکه‌ که‌ له ‌نێوان لایه‌نه‌کاندا ھه‌یه‌ و کۆمیسیۆنی باڵا یه‌کلای ده‌کاته‌وه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14898

Your Comment

You are replying to: .
captcha