بڕیاری هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و داد بۆ پێکهێنانی به‌ره‌ی نیشتمانی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی هاوپه‌یمانی و دادی کوردستان باسی هه‌وڵی ئه‌و حیزبه‌ی کرد بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یێکی نیشتمانی پێکهاتوو له‌ 4 حیزبی هه‌رێمی کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبوار که‌ریم له‌ پریس کۆنفرانسێکدا ڕای‌گه‌یاند: هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و داد ئیستا هه‌وڵ ده‌دات بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یێکی نیشتمانی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، کۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌کگرتووی ئیسلامی و حیزبی کومۆنیستی هه‌رێمی کوردستان به‌ ئامانجی هاوکاریی نێوان ئه‌و حیزبانه‌ بۆ به‌دیهاتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان.

که‌ریم زیادیشی کرد: هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و داد ئێستا پرسی سکاڵاکان دژی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌ باره‌ی ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌م دواییه‌ی لا گرینگه‌ و چاوه‌ڕوانی لێکدانه‌وه‌ی سکاڵاکانه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و کۆمیسیۆنه‌وه‌ و پاشان به‌ره‌ی نیشتمانی ئاماژه‌ پێکراویش پێکدێنێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی عێراقی سه‌باح

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14897

Your Comment

You are replying to: .
captcha