پێنتاگۆن ئاماری نوێ سه‌باره‌ت به‌ بوونی سه‌ربازانی خۆی له‌ ڕۆژھه‌ڵاتی ناڤین ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی جیهان- وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا ئامارێکی نوێ سه‌باره‌ت به‌ بوونی سه‌ربازانی ئه‌مریکایی له‌ ناوچه‌کانی شه‌ڕ له‌ ڕۆژھه‌ڵاتی ناڤین بڵاو کرده‌وه‌ و ئاماره‌ نوێیه‌که‌ ئه‌و ژمارانه‌ تێده‌په‌ڕێنێت که‌ پێشتر ڕاگه‌یه‌نرابوون.

کوردپرێس- به‌پێی ئاماری نوێی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا (پێنتاگۆن) له‌ ئێستادا 15 ھه‌زار و 298 سه‌ربازی ئه‌مریکایی له‌ ئه‌فغانستان، 8892 سه‌رباز له‌ عێراق و 1720 سه‌ربازیش له‌ سووریا جێگیر کراون.

پێشتر دامه‌زراوه‌ ڕه‌سمییه‌کانی ئه‌مریکا ئاماژه‌یان به‌وه‌ کردبوو که‌ 5262 سه‌ربازی ئه‌مریکایی له‌ عێراق و 503 سه‌ربازیش له‌ سووریا ھه‌ن.

بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م ژمارانه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا و فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئه‌و وڵاته‌ پاش دوو ساڵ و نیو له‌ ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی سه‌ردانی سه‌ربازانی خۆی له‌ ناوچه‌که‌ نه‌کردوووه‌ و جۆرج بۆشی کوڕ له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی 6 جار و باراک ئۆباما 8 جار ئه‌و سه‌ردانه‌یان بۆ عێراق و ئه‌فغانستان ئه‌نجام داوه‌.

زۆرێک له‌ ناوه‌نده‌ میدیایییه‌کان ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ له‌ دۆناڵد ترامپ ده‌گرن که‌ یاری گۆڵفه‌که‌ی خۆی به ‌لاوه‌ گرنگتره‌ له‌وه‌ سه‌ردانی سه‌ربازانی ئه‌مریکا له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕ بکات.

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14895

Your Comment

You are replying to: .
captcha