به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نزار مه‌حموود ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به SNNی ڕاگه‌یاند: "له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ٢٦ی ٥ی ٢٠١٨ی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا باس له پرسی کشانه‌وه له حکوومه‌تی خۆجێی سلێمانی نه‌کرا و له ته‌وه‌ره باسکراوه‌کانیشدا نه‌بوو."
ناوبراو وتیشی: "پێم وانییه ھه‌نگاوێکی باش بێت که له ئێستادا گۆڕان له حکوومه‌تی خۆجێی سلێمانی بکشێته‌وه به‌ڵام باشتر وایه پێداچوونه‌وه به پله و پۆسته‌کاندا بکرێت به جۆرێک پۆسته‌کان فعلی بێت و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌کانی له‌گه‌ڵدا بێت."
له ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌نگێک ھه‌یه که داوا ده‌کات بزووتنه‌وه‌که‌یان له حکوومه‌تی خۆجێی سلێمانی بکشێته‌وه وه‌ک ناڕه‌زایه‌تییێک له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ڕۆژی ٢٥ی ئه‌م مانگه‌ش د.ھه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌کر پارێزگاری سلێمانی له پشکی گۆڕان له ئه‌کاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا بڵاوی کردۆته‌وه "به‌جێھێشتنی په‌رله‌مان و حکوومه‌ت و حکوومه‌ته خۆجێیییه‌کان، دابڕان له ئاماده بوونی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حکوومه‌تی ئیتحادی، ئاماده‌ییی گۆڕان له دامه‌زراوه ده‌ستووری و ده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌باته ده‌ره‌وه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment