بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ئەردۆغان لەبارەی بانگەشەکانی ئینجەوە گوتیشی: "ئیمە پێویستمان بە مۆڵەت نەبوووە بۆ پەنسیلڤانیا. شتێکی لەو شێوەیە شایانی باس نەبوووە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەییب ئەردۆغان لەبارەی دەنگۆکانی موحەڕڕەم ئینجەوە رایگەیاند: "مادام دەنگۆی ئاوا بڵاودەکەیەوە، پێویستە بیسەلمێنی. ئەگەر نەتسەلماند نامەردی."
ئەردۆغان باسی لە پڕۆژەکانی حکوومەتی تورکیای کرد و گوتی: "ئایا رێگای سەرەکی ئهستانبۆڵ و ئیزمیر لە ھەمان کاتدا، پرۆژەی مەنیساش نییە؟ ئەی بەرێز کەمال تۆ ناتوانی تەنانەت خەیالی ئەم شتانەش بکەن، ئێمە ئەنجامی دەدەین، ئەو شوێنانەی کە کردارەکانمان پێی دەگات، ئێوە تەنانەت خەیاڵەکانیشتان پێی ناگات".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەگەر لە دەستیان بێ، ھەر وەکوو مەندەرێس (سەرۆک وەزیرانی ساڵی ٥٠یەکانی تورکیا) دەمان بەنە بەر پەتی سێدارە، بەڵام سوپاس بۆ خوا گەلەکەمان رێگە بەمە نادات."
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا لە درێژەی وتارەکەیدا گوتیشی: "رێگە بە برادەرەکانمان وەک ئەرکی دەوڵەت نادرێ لە ئەڵمانیا بەشداری لە کۆبوونەوەکان بکەن، بەڵام رێگە بە پەکەکە دەدەن وا نییە؟ درۆ لەگەڵ ئێمە دەکەن. تیرۆریستان لە ژێر پاسەوانی پۆلیس، خۆپیشاندان دەکەن".
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment