به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زاملی بە دەنگی ئەمریکای وتوووە: "كورده‌كان دوو مه‌رجی گرنگیان هه‌بوو كه ده‌یانه‌وێت بیچه‌سپێنن، یه‌كه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی ناوچه جێناكۆكان بۆ پێش دۆخی كۆنترۆڵ كردن له لایه‌ن سوپای عیراقیه‌وه، داواكاری دوه‌میشیان تایبه‌ته به دابین كردنی بڕی له ١٧%ی بودجه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان."
ناوبراو دەشڵێت: "مەرجەکان شتێکی مەحاڵن و هەر سەرۆک وەزیرێک بەڵێنی وەها بە کورد بدات، بێ گومان بەرپـرسیارێتییێکی گەورە لە ئەستۆ هەڵدەگرێت و دەیخاتە کێشەوە، ئەمەش شکست بە حکوومەتی داهاتوو دەهێنێت."
حاكم زاملی باسی له‌وه كرد، هه‌ر به‌پێی ئه‌و ڕێکكه‌وتنانه‌ی له پێشووتردا كراون سه‌رۆک وه‌زیران له لیستی گه‌وره ده‌بێت كه لیستی شیعه‌كانه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش له لیستی سوننه‌كان و سه‌رۆک كۆماریش له لیسته كوردییه‌كان ده‌بێت."
ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو و دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانیش، بەشێک لە لایەنەکانی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ لیستە براوەکاندا کۆ بوونەوە.
سه‌رچاوه: NRT
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment