به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كه ئێستا له زیندانی توركیا ده‌ستبه‌سه‌ره كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په‌یه بۆ سه‌رۆک كۆماری توركیا و له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی یه‌نی یه‌شامی توركیدا ڕای‌گه‌یاندوووه: ئه‌گه‌ر من به‌ندكراوێكی ئاسایی بوایم ئه‌وا ئێستا ئازاد كرابووم به‌ڵام وه‌ک خۆی ده‌ڵێت ئه‌و ئێستا دیلێكی سیاسییه و ئازاد كردنیشی په‌یوه‌ندی به گۆڕانكاری دۆخی سیاسییه‌وه هه‌یه.
ده‌میرتاش له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیشه‌وه ئه‌وه‌ی ڕوون كردوو‌وه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌و له زیندان ده‌یكات كه‌مپه‌ینی بانگه‌شه نییه و ئه‌وانه‌ش كه باس له‌وه ده‌كه‌ن لێدوانه‌كانی له زیندانه‌وه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه قسه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه ده‌یانه‌وێ شه‌رعیه‌ت به‌و نادادپه‌روه‌رییه بده‌ن كه به‌رامبه‌ری ده‌یكه‌ن.
ناوبراو له به‌شێكی‌تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵگه‌ی توركی له ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په بێزار بوون و چیتر ئه‌ردۆغان ناتوانێت ئیداره‌ی وڵات بدات و قسه‌یێكی نوێی پێ بێت بۆ توركیا.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment