به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووره جه‌باری به هه‌واڵده‌ریی "العراق الیوم"ی وتوووه: ئه‌هلی سوننه‌ی عێراق وه‌ک هه‌میشه به بۆنه‌ی کێشمه‌کێشم و موناقیشه‌ی نێوان شیعه و کورد له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق زوڵمیان لێ ده‌کرێت.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات ده‌نگه‌کانی ئه‌هلی سوننه له به‌غدا به تاڵان براوه و ئه‌و بابه‌ته زوڵمێکه له حه‌قی ئه‌هلی سوننه له ده‌وڵه‌تی داهاتوودا.
جه‌باری ئاماژه به‌وه ده‌دات که شیعه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ی په‌رله‌مان کورسییێکی زیاتر له خوله‌کانی پێشووی به‌ده‌ست هێنا و کورده‌کانیش ته‌قریبه‌ن کورسییه‌کانیان پاراستوووه و ده‌شڵێت: ئێستا دانووستانگهلێک له نێوان شیعه و کورد بۆ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانی له‌ئارادایه.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه که شیعه له عێراق دوژمنی کورده به‌ڵام له پشتی په‌رده بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ و دابه‌ش کردنی پۆسته سیاسییه‌کان کۆده‌نگن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment