حیکمه‌ی وه‌ته‌نی بڕیار لە سەر پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لەگەڵ شیعەکان دەدات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی ڕه‌وتی حیکمه‌تی وه‌ته‌نی باسی بڕیاری ئه‌و ڕه‌وته‌ی کرد‌ بۆ هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ سائروون، ئه‌لفه‌تح و نه‌سر به‌ ئامانجی پێکهێنانی فراکسیۆنی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌باس عیساوی له‌و باره‌وه‌ به‌ ڕادیۆ "المربد"ی عێراقی وت: ڕه‌وتی حیکمه‌تی وه‌ته‌نی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ سائروون، ئه‌لفه‌تح و نه‌سر بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ببێته‌ هاوپه‌یمان.

ناوبراو وتیشی: حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ مه‌رجه‌وه‌ چانسێکی زۆری ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی دووباره‌ی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق.

عیساوی زیادیشی کرد: له‌ مه‌رجه‌ دیاری کراوه‌کانی بۆ وه‌رگرتنی دووباره‌ی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران له‌ لایه‌ن عه‌بادی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ناوبراو ده‌بێ به‌رنامه‌یێکی خزمه‌تگه‌یاندن به‌ هاووڵاتییانی عێراق له‌ خشته‌یێکی زه‌مه‌نبه‌ندیی دیاری کراو که‌ زیاتر له‌ ساڵێک نه‌خایێنێت جێبه‌جێ بکات ئه‌گینا ئه‌بێ ده‌سته‌به‌رداری پۆسته‌که‌ی بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14855

Your Comment

You are replying to: .
captcha