بەپێی هەواڵی کوردپرێس خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمیدا بڕیاری دا بە دەرکردنی مەسعوود حەیدەر ئەندام پەڕلەمانی عێراق لە پشکی گۆڕان ئەوەش لە بەر پابەند نەبوونی بە بەرنامەکانی حیزبی گۆڕان.
گۆڕان هۆكاری بڕیارەكەی بۆ "پابەند نەبوونی مەسعود حەیدەر بەبەرنامەو کارەکانی بزووتنەوەی گۆڕان" گەڕاندەوە و روونیشی كردەوە كە "بەکۆی دەنگی ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن بڕیار درا ناوبراو لەڕیزەکانی بزووتنەوەکە و فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغداد دەربکات".
جێی ئاماژەیە رۆژی 17ی نیسانی رابردوو مەسعود حەیدەر دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە بزووتنەوەی گۆڕان راگەیاند، بەڵام دواتر لە بڕیارەكەی پاشگەز بۆوە.
رۆژی 19ی ئەیلوولی 2017ش گۆڕان، رابوون مەعروف ئەندامی فراكسیۆنی حزبەكەی لە پەرلەمانی كوردستان، لە ریزەكانی دوور خستەوە، ئەویش دوای ئەوەی پەیوەندیی كرد بە جوڵانەوەی نەخێری دژ بە ئەنجامدانی ریفراندۆم. رابوون مەعروف دوای هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایار بوو بە كاندیدی براوەی نەوەی نوێ لە پارێزگای هەولێر.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان
Your Comment