موسه‌نا ئه‌مین: ئه‌گه‌رى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن و ته‌واوى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- موسه‌ننا ئه‌مین سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ په‌ڕله‌مانى عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: دانیشتنى ڕۆژی ڕابردووی په‌رله‌مان به‌ كراوه‌یى ماوه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌رى بڕیاردانیش هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌ ته‌واوه‌تى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن و كۆمیسیۆن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موسه‌نا ئه‌مین به‌ خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت دروست كردنى قه‌یران نییه‌ به‌ڵكوو چاره‌سه‌رى ئه‌و قه‌یرانه‌یه‌ كۆمیسیۆن و لایه‌نه‌ ته‌زویرچییه‌كان دروستیان كردوووه‌."

هه‌روها ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ دانیشتنى داهاتوو خوێندنه‌وه‌ بۆ پرۆژه‌یاساى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و كۆمیسیۆن بكرێت ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رێكه ‌و ره‌نگه‌ په‌ناى بۆ ببرێت.

ناوبراو وتیشى: ڕۆژی ڕابردوو په‌ڕله‌مان نه‌یویست جێگه‌ى ده‌زگاى دادوه‌رى بگرێته‌وه‌، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ته‌واوى مه‌سه‌له‌ى هه‌ڵبژاردن یان پێویستى به‌ یاسایه‌ یاخود پێویستى به‌ بڕیارێكى دادوه‌رییه‌ و ده‌توانرێت له‌ دانیشتنى داهاتوو خوێندنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ پرۆژه‌یاسایه‌ بكرێت.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سێ جار نه‌یتوانى ڕێژه‌ی یاسایی بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ به‌ده‌ست بهێنێت به‌ڵام ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 28ی ئایار به‌ ئاماده‌ بوونی ١٦٥ ئه‌ندام دانیشتنی نائاسایی سه‌باره‌ت به‌ ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گرێ دا.

له‌ دانیشتنه‌که‌دا پڕۆژه‌بڕیارێک په‌سه‌ند کرا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن که‌ به‌پێى بڕیاره‌که‌ پێویسته‌ له‌سه‌دا ١٠ى ده‌نگی سندوقه‌كان هه‌ژمار بکرێنه‌وه‌ به‌ ده‌ست له‌ بنکه‌کانی ده‌نگدان.

له‌ کاتێکدا ئه‌گه‌ر هاتوو له‌سه‌دا ٢٥ى ده‌نگه‌ جیاکراوه‌کان به‌ ده‌ست جیاوازی هه‌بوو، له‌ نێوان جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌لیکترۆنی و ده‌ستی، ئه‌وا پرۆسه‌ی جیا کردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ ده‌ست له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاکانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.

هه‌روه‌ها لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانیش کۆپییێی ئه‌لیکترۆنی کاغه‌زی ده‌نگدان و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌درێته‌وه‌ پێیان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14850

Your Comment

You are replying to: .
captcha