ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریی عێراق سکاڵاى ناڕازییه‌کان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن قبووڵ ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئاگادار کرده‌وه‌ که‌ پێویسته‌ سکاڵای ناڕه‌زاییه‌کان له‌ ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن قبووڵ بکرێت و بتوانن تانه‌ی لێبده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولستار به‌یره‌قدار وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق ڕای‌گه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری نووسراوێکی ئاڕاسته‌ی کۆمیسیۆن کردوووه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌ پێویستی قبووڵ کردنی سکاڵای ئه‌و لایه‌نانه‌ کردوووه‌ که‌ ناڕازین له‌ ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن.

ئه‌وه‌شی وتوووه‌ لایه‌نه‌ ناڕازییه‌کان ده‌توانن له‌ ده‌زگاى دادوه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌کان تانه‌ له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان بده‌ن که‌ له‌لایه‌ن دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى فیدراڵییه‌وه‌ پێکهێنراوه‌.

ئه‌وه‌ش له ‌کاتێکدایه‌ دادگای فیدراڵی سکاڵا و داواکاری قبووڵ نه‌کردنى ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنى به‌ بیانووی ساخته‌کاری تیایدا ڕه‌تکرده‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی ١٢ی ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام درا و چه‌ند لایه‌نێکى سیاسیی عێراق سکاڵایان له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن تۆمار کرد به‌ بیانووی بوونى ساخته‌کاری تیایدا و دواتریش داوایان له‌ دادگای فیدراڵی کرد ده‌ره‌نجامه‌کان واژۆ نه‌کات و هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14794

Your Comment

You are replying to: .
captcha