به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر به ئێن ئاڕ تى ڕاگه‌یاند: تاوه‌کوو ئێستا فه‌رهاد پیرباڵ له زینداندایه و ئازاد نه‌کراوه.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: چه‌ند مادده‌یێکى یاسایی ماوه دادگایی بکرێت له‌سه‌رى.
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر ئاشکراشی کرد پێشبینى ده‌که‌م له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا دوکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ ئازاد بکرێت.
پێشتر فه‌رهاد پیرباڵ له ڕێگه‌ى نامه‌یێکه‌وه نیگه‌رانیی خۆى له بارودۆخى ژیانى له زیندان ده‌ربڕیبوو و هه‌ر ئه‌وکاتیش پۆلیس ڕای‌گه‌یاند که فه‌رهاد پیرباڵ بارودۆخى ته‌ندروستى جێگیره و له ژێر چاره‌سه‌رى ده‌روونیدایه.
فه‌رهاد پیرباڵ به تۆمه‌تى سووکایه‌تی کردن به ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌سه‌ر سکاڵاى ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ماوه‌ى چه‌ند مانگێکه له زینداندایه به‌پێى مادده‌ى ٢٢٦ له یاسای سزادانى عێراقى.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment