بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئەمڕۆ یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیێک ڕایگەیاند: وێستگەیێکی هێزە دەوڵەتییەکانی سووریا لە پارێزگای دەیرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کاتێک کە ڕاوێژکارنی ڕووسی سەردانی ئەو وێستەگەیان کردووە کراوەتە ئامانج.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵەی کە دوو ڕاوێژکاری سەربازیی وڵاتەکەی لەو هێرشەدا کوژراون و پێنج کەسی دیکەشیان بریندار بوونە، جەختی کردەوە بریندارەکان بەخێرایی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەربازی و بەو حاڵەشەوەی دوو کەسی دیکەشیان لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست داوە.
ئەو وەزارەتخانەیە هەروەها وەبیری هێنایەوە کە هێزەکانی ئەرتەشی سووریا بە یارمەتیی ڕاوێژکارەنی سەربازیی ڕووسی توانیویانە بەرپەرچی هێرشەکە بدەنەوە و پاش ئەوە 43 تیرۆریست کوژراون.
سەرچاوە: ئاڕتی عەرەبی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment