به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئاماژه به‌وه ده‌کات که هه‌ڵبژاردنی 24ی جوون ڕکابه‌ریی نێوان پاڵپشتانی تیرۆریزم و ئه‌و که‌سانه‌یه که سه‌ره‌ڕای تێکڕای کێشه‌کانی تورکیا و ته‌نانه‌ت کووده‌تاش له‌سه‌ر پێی خۆیان ماونه‌ته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا وتیشی: هه‌ندێک ده‌ڵێن "ته‌واو" ده‌بێ به‌وان بڵێم که ئه‌وه ئێوه‌ن که کات بۆتان ته‌واو بوووه. ئێمه تازه ده‌ستمان پێکردوووه ئه‌گه‌ر ئێوه دوورنواڕێکتان نییه ته‌قسیری ئێمه چییه؟ ئه‌و کاته‌ی که له‌باره‌ی سڕینه‌وه‌ی پڕۆژه‌کانی ئێمه قسان ده‌که‌ن ده‌بێ پڕۆژه‌ی خۆتان ئاراسته بکه‌ن. ئێمه جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه که ڕێککه‌وتنێک ناکرێت و درێژه به ڕێگای خۆمان ده‌ده‌ین. جارێکی‌تر زله‌ی عوسمانی له‌وان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وریا ببنه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment