به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی عه‌کاز نووسیی: هاوپه‌یمانیی نه‌سر به ڕێبه‌رایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی ئێستا دوایین هه‌نگاوه‌کانی خۆی هه‌ڵده‌گرێت بۆ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ سائروون به ڕێبه‌رایه‌تیی موقته‌دا سه‌در و حیکمه‌تی وه‌ته‌نی به ڕێبه‌رایه‌تیی سه‌یدعه‌مار حه‌کیم و ژماره‌یێک له هاوپه‌یمانییه بچووکه‌کان و ژماره‌یێک له نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مان به ئامانجی پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانیی پێکهاتوو له 160 کورسی.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه زیادی کرد: دیداره‌کانی ئه‌م دواییه‌ی موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری شیعه له عێراق له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه‌کانی له به‌غدا که بۆ ماوه‌ی حه‌فته‌یێک درێژه هه‌بوو، به ئامانجی پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانی که ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق پێکدێنێت، ئه‌نجام دراوه.
ڕۆژنامه‌ی عه‌کاز پێشبینی کرد که هاوپه‌یمانیی عه‌بادی له‌گه‌ڵ سه‌در، حیزبه‌کانی ئه‌هلی سوننه و کوردستانی به ئامانجی پێکهێنانی فراکسیۆنی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی پێکهاتوو له 160 کورسی ده‌بێت.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه جه‌ختی کرد که ئێرانیش بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانییێکی پاڵپشتی کراوی خۆی بۆ داخستنی ڕێگاکان له به‌رده‌م هاوپه‌یمانیی نێوان عه‌بادی و سه‌در هه‌وڵ ده‌دات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment