گردبوونەوەی ناڕەزایی مامۆستایان و فەرمانبەرانی بیمەی جووتیاری لە بەردەم پەڕلەمانی ئێران

بەشی ئێران/ کوردی- سەرلەبانیی ئەمڕۆ ژمارەیێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی بیمەی جووتیاری لە بەردەم پەڕلەمانی ئێران گردبوونەوەی ناڕەزاییان پێک هێنا و داوای چارە کردنی کێشەکانیان دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 27ی ئایار لە بەردەم پەڕلەمانی ئێران گردبوونەوەیێکی ناڕەزایی ساز کرا و فەرمانبەرانی بیمەی جووتیاری و ئەو مامۆستایانەی هێشتاکە فەرمانی دامەزراندنیان یەکلا نەکراوەتەوە بەشداری ئەو گردبوونەوەیە بوون و داوای یەکلا کردنەوەی کێشەکانیان دەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە دانیشتنی نافەرمیی پەڕلەمانی ئێران سەرلەبانیی ئەمڕۆ لە سەر تەوەری "گرانی" بەڕێوە چوو و مەسعوود کەرباسیان وەزیری ئابووریی ئێران تێیدا بەشدار بوو و ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی لە زاری نوێنەرێکی پەڕلەمانەوە (محەمەد وەحدەتی، نوێنەری شاری بوستان ئاباد) باسی دانیشتنە نافەرمییەکەی پەڕلەمانی کردبوو.

News Code 14779

Your Comment

You are replying to: .
captcha