به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 26ی ئایار سه‌عدی پیره له ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ی عادڵ موراد سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی ده‌بێ بۆ ئاماده کردنی به‌رنامه‌یێکی کاریی هاوبه‌ش پێکه‌وه گفتوگۆ بکه‌ن چوونکه ئه‌و به‌رنامه بنه‌مای گفتوگۆی کورد له‌گه‌ڵ دیکه‌ی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق ده‌بێت.
ناوبراو داخ و ئه‌سه‌فی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌و بۆنه‌وه حیزبه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق قسه ده‌که‌ن و ئاوڕ له پرسه بنهمایییهکانی هه‌رێم ناده‌نه‌وه که پێوه‌ندی به دۆخی بژێوی ژیانی هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment