به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وت: گفتوگۆی نێوان حیزبه سیاسییه‌کان سه‌باره‌ت به پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق زۆر گرینگ و دژواره و ئێستاکه ئه‌و حیزبانه له دانووستانهکانیاندا به قۆناغێکی پێچه‌ڵاوپووچ گه‌یشتوون و هیچ ئه‌نجامێک وه‌ده‌ست نه‌هاتوووه هه‌ر بۆیه پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق تاکوو سه‌ره‌تای مانگی ئابی داهاتوو دوا ده‌که‌وێت.
ناوبراو وتیشی: تێکڕای ئه‌و گفتوگۆیانه که تاکوو ئێستا له نێوان حیزبه سیاسییه‌کان بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ئه‌نجام دراوه ئه‌نجامێکی به‌دواوه نه‌بوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment