پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق تا مانگی ئاب درێژه‌ی ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی حیزبی ده‌عوه‌ی عێراق که‌ نزیکه‌ له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته باس له‌ دواکه‌وتنی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق تا مانگی ئابی داهاتوو ده‌کات به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ دانووستانی نێوان لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ئه‌نجامێکی به‌دواوه‌ نه‌بوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وت: گفتوگۆی نێوان حیزبه‌ سیاسییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق زۆر گرینگ و دژواره‌ و ئێستاکه‌ ئه‌و حیزبانه‌ له‌ دانووستانه‌کانیاندا به‌ قۆناغێکی پێچه‌ڵاوپووچ گه‌یشتوون و هیچ ئه‌نجامێک وه‌ده‌ست نه‌هاتوووه‌ هه‌ر بۆیه‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق تاکوو سه‌ره‌تای مانگی ئابی داهاتوو دوا ده‌که‌وێت.

ناوبراو وتیشی: تێکڕای ئه‌و گفتوگۆیانه‌ که‌ تاکوو ئێستا له‌ نێوان حیزبه‌ سیاسییه‌کان بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ئه‌نجام دراوه‌ ئه‌نجامێکی به‌دواوه‌ نه‌بوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14774

Your Comment

You are replying to: .
captcha