به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پارتى له ڕاگهیێنراوهكهیدا كه به بۆنه‌ى ساڵیادى شۆڕشى گوڵانه‌وه بڵاوی كردوووه‌ته‌وه داوا ده‌كات هه‌موو هاوكار بن بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی ئابووری و به‌هێز كردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی مووچه و بودجه و به یه‌كده‌نگ بڕیاری چاره‌نووسساز له‌سه‌ر ئایندهی گه‌لی كورد بده‌ن.
له ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوووه "له‌و قۆناغه گرنگه‌دا ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه به تایبه‌تی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان زه‌مینه‌ساز بن بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه مێژوویی و چاره‌نووسسازه‌كانی قۆناغه‌كه و مامه‌ڵه‌ی وریایانه له‌گه‌ڵ پێشهات و ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كان بكه‌ن بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ خۆمان ڕێک بخه‌ینه‌وه و كه‌موكورتییه‌كانمان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ببه‌ین."
له ڕاگه‌یێنراوه‌كه‌دا داواش كراوه هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد له عێراق و به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتیی زیاتری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێت به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment