به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 6ی جۆزه‌ردان ته‌رمی مامۆستا محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی نووسه‌ر، وه‌رگێڕ، شاعیر و ڕۆژنامه‌وانی مه‌هابادی ئه‌سپه‌رده‌ی خاک کرا.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ژماره‌یێک له که‌سایه‌تییه فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری، سیاسییه‌کانی کورد و ناکورد ئاماده‌بوون.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ مامۆستا محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی ناسراو به شه‌پۆل که ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌رێکی مه‌هابادی بوو نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 5ی جۆزه‌ردان له نه‌خۆشخانه‌یێکی شاری تاران کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو له ته‌مه‌نی 85 ساڵی و له دوای ئه‌وه‌ی که 40 ڕۆژ له کۆمادا بوو کۆچی دوایی کرد.
پاش کۆچی دواییی ئه‌و که‌سایه‌تییه ناوداره‌ی زانستی و فه‌رهه‌نگی زۆربه‌ی که‌سایه‌تییه سیاسی و فه‌رهه‌نگی و زانستییه‌کانی ئێران و کوردستان په‌یامی سه‌رخۆشییان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگای فه‌رهه‌نگی کردوووه.
یه‌کێک له به‌نرخترین به‌رهه‌می ئیبراهیمی وه‌رگێڕانی قورئانی پیرۆز به زمانی کوردی سۆرانییه. بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه ده‌نگدانه‌وه‌یێکی زۆری له کۆبوونه‌وه فه‌رهه‌نگی و ده‌ره‌کییه‌کان بوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment