مه‌سعوود بارزانی به‌ بۆنه‌ی کۆچی دواییی مامۆستا شه‌پۆله‌وه‌ په‌یامی هاوخه‌می ده‌رده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ بۆنه‌ی کۆچی دواییی دوکتۆر محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیم نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی کورد په‌یامێکی هاوخه‌میی بڵاو کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، برووسكه‌ی سه‌ره‌خۆشیی مه‌سعوود بارزانی به ‌بۆنه‌ی كۆچی دواییی نووسه‌ری ناسراوی كورد دكتۆر محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی

به ‌ناوی خودای مه‌زن و دلۆڤان...

بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری ناسراوی كورد دكتۆر محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی ناسراو به‌ مامۆستا شه‌پۆل

هه‌واڵی كۆچی دواییی ڕۆشنبیر و نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر و كه‌سایه‌تیی نیشتیمانپه‌روه‌ری كوردستان دكتۆر محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی ناسراو به‌ مامۆستا شه‌پۆل خه‌مباری كردم.

مامۆستا شه‌پۆل وه‌ک نووسه‌ر، وه‌رگێڕ، لێكۆڵه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس، مامۆستای زانكۆ و ڕۆشنبیرێكی به‌ئه‌زموون و به‌توانا ڕۆڵێكی گرینگی له‌ پێشخستنی ئه‌ده‌بی كوردیدا گێڕاوه‌ و له‌ده‌ستدانیشی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌.

له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا له‌ دڵه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م و هاوخه‌میی خۆم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و خزم و كه‌سوكار و ئاشنایان و خه‌ڵكی نیشتیمانپه‌روه‌ری مه‌هاباد و ڕۆشنبیرانی كوردستان ده‌كه‌م.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارم مامۆستا شه‌پۆل بباته‌ به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی و دڵنه‌وایی و ئارامییش به‌ هه‌موو لایێک ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیه‌ راجعون

مسعود بارزانی

٢٦ی ٥ی ٢٠١٨

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14748

Your Comment

You are replying to: .
captcha