شەمخانی: ئەمریکا فێری ئەم فڵتەفڵتە بووە بەڵام ئێران سەری بۆ دانانەوێنێت

بەشی ئێران/ کوردی- عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران لە لێدوانێکدا هەڕەشەی لە ئەمریکا کردووە و دەڵێت: ئەرمریکا دەمێکە فێری ئەم فڵتەفڵتە بووە بەڵام مێژوو سەلماندوویەتی ئێران هەرگیز ملکەچی ئەو چاوچنۆکییانە نەبووە و نایشبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران لە گفتوگۆیێکی کەناڵی "الجزیرە"دا تانەی لە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا داوە و گوتوویەتی ئەوەی ئەمریکا بەناوی ستراتیژییەتی نوێوە ڕایگەیاندووە نە ستراتێژییەتە و نە نوێیشە. ئەوە چاوچنۆکی و لەوچە لەوچی بەردەوامە کە بەرپرسانی ئەمریکا فێری بوون و بە خەیاڵی خۆیان ئێرانی پێ ملکەچ ئەکەن بەڵام ئێران هەرگیز سەر بۆ ئەو چاوچنۆکییانە نەبووە.

شەمخانی ئەوەشی زیاد کرد کە ئەمریکا وای دەزانی پاش کشانەوەی خۆی لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە دیکەی وڵاتانی ئەوروویی واژۆکاری ئەو ڕێککەوتنەش بکشێنەوە و لە ئەنجامدا گەلی ئەمریکا و ڕای گشتی پێشوازی لە بڕیارەکەی ترەمپ بکەن بەڵام وا دەرنەچوو و لە ڕاستیدا سەرۆکی ئەمریکا لەو بڕیارەیدا شکستی هێنا و تەنها ئیسراییل و چەند وڵاتی دیاری عەرەبیی هاوپەیمانی ئەمریکا ئەو بڕیارەیان پەسەند کرد.

سکرتێری ئاسایشی نیشتمانیی ئێران زیاتر وتوویەتی ئەمریکا لە بەر ئەوە دانوستانی لەگەڵ ئێران کرد کە سزا ئابوورییەکانی دژ بە ئێران کاریگەر نەبوون و لە گەمارۆکان بێ هیوا بوو.

ناوبراو گوتیشی: ئەگەر سەرنجی 8 ساڵ شەڕی نێوان ئێران و عێراقیش بدرێت دەردەکەوێت کە هیچ وڵاتێک بە بژاردەی سەربازی ناتوانێت چۆک بە ئێران دابدات.

News Code 14743

Your Comment

You are replying to: .
captcha