عەبادی لە سەرووی لیستی کاندیدەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێکی ئاگا وێڕای ناساندنی سەرەکیترین چانسەکانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت: هێشتاکە عەبادی لە سەرووی ئەو لیستەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی سیاسیی ئاگا لە عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «السومریە نیوز»دا ڕایگەیاند: حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق هێشتاکە زیاترین چانسی بۆ وەدەست هێنانی ئەو پۆستەی هەیە بەو حاڵەشەوە هەندێک ناوی دیکە بۆ وەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران لەو لیستەدا هەیە.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، پاش سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق، فالح فەیاز، ڕاوێژکاری ئێستای ئاسایشی نیشتمانی، قەسی سوهیل، جێگری سەرۆکی پێشووی پەرلەمان و محەمەد شەیاع سوودانی، وەزیری ئێستای کار و کاروباری کۆمەڵایەتی نزیکترین کەسانن بە پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق و چانسێکی یەکسانیان هەیە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت کە ڕەوتی سەدر بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر لە عەلی دوای، پارێزگاری میسان لە باشووری عێراق بۆ وەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران پشتگیریی دەکرد بەڵام پاش ماوەیێک پەشیمان بووەوە و ئێستا جەعفەر سەدر بۆ ئەو پۆستە پێشنیار دەکات.

سەرچاوەکە وەبیری هێنایەوە کە ئەگەر ئیئتیلافی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی بەدر بتوانێت گەورەترین فراکسیۆن لە پەرلەمان پێکبێنێت، سالح حەسناوی، وەزیری پێشووی تەندروستی چانسێکی زۆری بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران هەیە، بەتایبەت کە ناوبراو کەسایەتییێکی میانەڕەوە. بەم حاڵەشەوە زیاء ئەسەدی بەڕێوەبەری نووسینگەی موقتەدا سەدریش ئەو چانسەی هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14731

Your Comment

You are replying to: .
captcha