به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مامۆستا محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی ناسراو به شه‌پۆل که ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌رێکی مه‌هابادی بوو نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 5ی جۆزه‌ردان له نه‌خۆشخانه‌یێکی شاری تاران کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو له ته‌مه‌نی 85 ساڵی و له دوای ئه‌وه‌ی که 40 ڕۆژ له کۆمادا بوو کۆچی دوایی کرد.
ئێحسان هووشمه‌ند ڕۆژنامه‌وان له یادداشتێکدا بیۆگرافی دوکتۆر ئیبراهیمی دەنووسێت و ئەمەش پوختەی یادداشتەکەی بەڕێز هووشمەند و چەند زانیارییێکی ترە لە سەر دوکتور ئیبراهیمی:
دوکتۆر محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی (شه‌پۆل) نووسه‌ر، وه‌رگێڕ، لێکۆڵه‌ر و ڕۆژنامه‌وان و مامۆستای زانکۆی تاران ڕۆژی 4ی جۆزه‌ردانی 1312 له شاری مه‌هاباد و له بنه‌ماڵه‌یێکی زانا و نیشتمانپه‌روه‌ر له‌دایک بوو و هه‌تا ئێستا پتر له 30 کتێبی به زمانی کوردی نووسیوه و چه‌ندین کتێبی وه‌رگێراوه. یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌ران و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی زمان و فهرهنگ و هونه‌ری کوردییه و هه‌روه‌ها یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردانی دانیشتووی تاران و ئه‌ندامی کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمه‌ڵگای کوردانی دانیشتووی تارانه. قورئانی که‌ریمی به زمانی کوردی وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه و چه‌ندین جار له هه‌رێمی کوردستان و ئێران چاپ کراوه. شه‌پۆل له منداڵی لای باوکی قورئان و کتێبه سه‌ره‌تایییه‌کانی خوێندوووه و پاشان لای زاناکانی کوردستان عوولوومی قدیمهی دینی ته‌واو کردوووه و پاشان له مه‌هاباد له فێرگه‌ی حاجی مه‌لا حوسێن مه‌جدی ئیجازه‌ی ته‌دریسی وه‌رگرتوووه و له سالی 1335 هه‌تاوی بۆته خه‌تیب و پێشنوێژی هه‌ینیی خانه‌قای نه‌هری له شاری مه‌هاباد و له هه‌مان کاتدا بۆته موده‌ریس و ده‌رسبێژی مزگه‌وتی سوور. له سالی 1340 خوێندن له به‌شی "الهیات و معارف"ی ئیسلامیی زانکۆی تارانی ده‌ست پێ‌کرد و پاش چوار ساڵ بڕوانامه‌ی به‌کالریۆس وه‌رده‌گرێت و دواتر خوێندنی باڵاشی ته‌واو کرد و بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له هه‌مان زانکۆ وه‌رگرت. ناوبراو له‌و سه‌رده‌مه‌دا شاگردیی مه‌جلیسی چه‌ند مامۆستای گه‌وره وه‌کوو ئایه‌توڵڵا موته‌هه‌ری و ئایه‌توڵڵا میرزا خه‌لیل که‌مه‌ره‌ییی کردوووه و پاش چه‌ند ساڵیش کتێبی "مرۆڤ و ئیمان"ی خوالێخۆشبوو موته‌هه‌ریی وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی کوردی و پاشتر بڕوانامه‌ی دوکتۆریی زمان و ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیشی وه‌رگرت. شه‌پۆل ماموستای عه‌لوومی قه‌زایی و خه‌ده‌ماتی له زانکۆی تاران بوووه. له ساڵی 1962 هاوکاری له‌گه‌ڵ رادیوی کوردیی تاران ده‌ست پێکردوووه و گوتار و نووسراوه‌ی له بابه‌ت کولتووری کورده‌واری نووسیوه. دکتور ئیبراهیمی پتر له 30 کتێبی به‌نرخی هه‌یه و چه‌ندین کتێبی بۆ سه‌ر زمانی کوردی وه‌رگێراوه و له سالی 1979 له ماوه‌ی 9 مانگدا 9 به‌رگه‌ی گرشه‌ی کوردستانی ده‌رکردوووه. قورئانی به زمانی کوردی وه‌رگێراوه. شه‌پۆل له زۆربه‌ی کۆڕه ئه‌ده‌بییه‌کاندا له کوردستانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان وتاری پێشکه‌ش کردوووه و له لایه‌ن زۆربه‌ی گوڤار و ڕۆژنامه‌کانی کوردستانه‌وه دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ کراوه (گوڤاری گه‌لاوێژ، په‌یف، ئیتحاد به عه‌ره‌بی، برایه‌تی، گوڵان، رامان....) و له ڕادیو و ته‌له‌فزیۆنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بڵاو کراونه‌ته‌وه و چه‌ندین خه‌ڵاتی شانازیی وه‌رگرتوووه. بۆ باشترین وتار له کۆنفڕانسی ساڵیادی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی سووتاو خه‌ڵاتی وه‌رگرتوووه و له کتێبی هه‌ڵه‌بجه، ته‌کراری هێرۆشیما وتاره‌که چاپ بوووه و له چه‌ندین کۆڕی ئه‌ده‌بی خه‌ڵاتی شانازیی وه‌رگرتوووه. میداڵیای شانازیی ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌درخانی به‌ره‌و ئازادی ڕۆژنامه‌وانیی کوردستان به ناوی خه‌ڵاتی نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر و وه‌رگێڕ وه‌کوو خه‌ڵات و ڕێزگرتن له خزمه‌ته‌کانی پێدراوه.
ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا "شەپۆل"ەوە سەرەخۆشی لە سەرجەم زانایان و فەرهەنگ دۆستان و بنەماڵەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو دەکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment