بهپێی ههواڵی کوردپرێس، هەر بەپێی رۆژنامەكە كۆبوونەوەكە بۆ ئەوە بوووە، هەر چوار لایەن كوتلەیێكی گەورەی پەرلەمانی لە پەرلەمانی عێراق دروست بكەن، بەڵام كۆبوونەوەكە بەبێ گەیشتنە رێككەوتن كۆتایی هاتوووە.
كۆبوونەوەی مالیكی و عامریو شاندی پارتی و یەكێتی رۆژی پێنجشەممە لە شاری بەغدا بەرێوە چوو كە كۆبوونەوەكە لە ماڵی نووری مالیكی و لەسەر داوای ناوبراو بوووە.
بەپێی سەرچاوەیێک شاندەكەی پارتی و یەكێتی خۆیان پاراستوووە لەوەی بەزوویی لە پرسی دروست كردنی ئەو هاوپەیمانییە یەكلا بكەنەوە، بۆیە سەركەوتوو نەبوون لەو هەوڵە.
رۆژی 12ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوە چوو كە دوای دەركەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكە لایەنەكان هەوڵی دروست كردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی دەدەن، بۆ ئەوەی حكوومەتی داهاتوو پێكبهێنن.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment