یه‌كێتی له‌باره‌ی که‌رکووکه‌وه‌ په‌یامێک ئاراسته‌ی پارتی ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یه‌كێتیی نیشتیمانیی‌ كوردستان وه‌ڵامێكی‌ توندی‌ پارتی‌ ده‌داته‌وه‌ و سه‌باره‌ت به ‌كه‌ركووكیش په‌یامێک ئاراسته‌ی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ ئه‌و حزبه‌ ده‌كرێت و به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتیش له ‌كه‌ركووک ڕای‌ده‌گه‌یێنێت "ئێوه‌ن كه‌ ناهێڵن پارێزگارێكی‌ كورد له‌ که‌رکووک ده‌ست به‌ كار بێت".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حموود جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی له که‌رکووک به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "له‌ ئێستادا ئه‌وه‌ پارتییه‌ نا‌هێڵێت پارێزگارێكی كورد بۆ که‌رکووک دابنرێت و ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی یه‌كێتیش له ‌هه‌ڵبژاردندا پارتی تووشی شۆكێكی قورس كرد هه‌ر بۆیه‌ به ‌هه‌ر ڕێگه‌یێک بێت ده‌ست ده‌خاته‌ ناو قوڕگی ئه‌ژدیهاشه‌وه‌ بۆ له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وتی كورد و به ‌تایبه‌ت یه‌كێتی له‌ که‌رکووک".

ناوبراو وتیشی‌: "پارتی ڕق و كینه‌یێكی به‌رامبه‌ر به ‌كه‌ركووكییه‌كان هه‌بوو و بینیمان ڕشتیشی چوونكه‌ بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانی پارێزگاری كه‌ركووک و هه‌ڵبژاردنیشی‌ كرد له ‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌رپرسێک له‌ به‌غداوه ‌بێت بۆ هه‌رێم ئه‌وان فه‌رشی سووری بۆ ڕاده‌خه‌ن به‌ڵام تۆمه‌تی خه‌یانه‌تیش ده‌ده‌نه‌ پاڵ یه‌كێتی".

ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حموود سه‌باره‌ت به ‌دۆخی که‌رکووک له‌ دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاكه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ "به ‌دڵنیایییه‌وه‌ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ كاریگه‌ری زۆر باش له‌ دوای‌ خۆی‌ جێده‌هێڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاتی به‌ڕێوه ‌بردنی پارێزگای که‌رکووک له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ و پارێزگاكه‌ ئیداره‌یێكی به‌هێزی هه‌بوووه‌ چونكه‌ كورد هه‌میشه‌ به ‌یه‌كسانی ده‌ڕوانێته‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی پارێزگاكه‌".

ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ وت: "هه‌ر یه‌كێتی بوو له‌ كاتی هاتنی داعش بۆ پارێزگاكه‌ به‌رگری له ‌كه‌ركووكییه‌كان كرد بۆیه‌ به ‌دڵنیایییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێته‌وه‌ ئه‌وا بارودۆخی شاره‌كه‌ زۆر ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ پارتییه‌ به‌هۆی‌ بایكۆتی‌ شاره‌كه‌وه‌ ڕێگره‌ له ‌ده‌ست به ‌كار بوونی‌ پارێزگارێكی‌ كورد بۆ که‌رکووک".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14711

Your Comment

You are replying to: .
captcha