کۆمیسیۆن: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ سیستمه‌ کۆنه‌که‌ ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم بڕیاری له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان دا و ڕای‌گه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ سیسته‌مه‌ کۆنه‌که‌ به‌ڕێوه ‌ده‌چێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیروان زرار وته‌بێژی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێم له‌ کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: له‌سه‌ر پێشنیاری چوار ئه‌ندامی کۆمیسیۆن و یاداشتی پێنج لایه‌نی سیاسی بڕیار درا کار به‌ جیا کردنه‌وه‌ی ئه‌لیکترۆنی ده‌نگه‌کان نه‌کرێت و به ‌شێوه‌ی ده‌ستی بکرێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد کۆمیسیۆن هه‌موو ڕێگایێکی نوێ ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له‌ ساخته‌کاری بکرێت و هه‌ڵبژاردنێکی جیاواز بێت له‌وه‌ی له‌ عێراق ئه‌نجام درا.

شیروان زرار ڕوونیشی کرده‌وه‌ له‌ ڕۆژی (27)ی ئه‌م مانگه‌ کۆمیسیۆن ده‌ست ده‌کات به‌ تۆمار کردنی ناوی قه‌واره‌ سیاسییه‌کان.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14709

Your Comment

You are replying to: .
captcha