به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی ئه‌ڵمانی له حاڵێکدا مۆڵه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی میتینگی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له شاری کڵۆنی ئه‌ڵمانیا ده‌رده‌کات که ماوه‌یێک له‌مه‌وبه‌ر به هۆکاری ئه‌منی مۆڵه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی میتینگ له‌و شاره‌ی به پارتی داد و گه‌شه نه‌دابوو.
ئه‌ڵمانیا که پێشتر بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی میتینگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی تورکیا له وڵاتی ئه‌ڵمانیای دابوو ئێستا به‌و مۆڵه‌ته‌ی که بۆ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌ری کردوووه بۆته هۆی کاردانه‌وه‌ی به‌رپرسانی پارتی داد و گه‌شه.
نوێنه‌رانی پارتی داد و گه‌شه جه‌ختیان کردوووه جیا کردنی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌و قه‌ده‌غانه‌ی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا له باره‌ی میتینگه‌کانی هه‌ڵبژاردن به مانای ده‌ستێوه‌ردانی قورسی ئه‌ڵمانیا له سیاسه‌تی تورکیایه. به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیای بۆ کۆتایی هێنان به‌و دۆخه‌ی ناشیرینه ده‌بێ ڕوون کردنه‌وه‌ی بده‌ن.
شیا‌وی ئاماژه‌یه؛ پارتی دیموکراتیکی گه‌لانی ئه‌مڕۆ 26ی ئایاری 2018 له شاری کڵۆنی ئه‌ڵمانیا میتینگی هه‌ڵبژاردنیی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment