بەپێی هەواڵی کوردپرێس سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، کاندیدی هه‌ده‌په بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا توویتێكی ته‌نزئامێزی لەبارەی میدیاكانی توركیا بڵاو كرده‌وه و ڕایگەیاندوە "میدیاكانی توركیا ئاگادارن هه‌ڵبژاردن هه‌یه؟ ئاگادارن به‌ربژێرێك هه‌یه له زینداندایه؟ له‌كاتێكدا هه‌موو تواناكانتان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ به‌ربژێری ده‌سه‌ڵاتدار".
ده‌میرتاش ره‌خنه‌ی تووند ئاراسته‌ی میدیای فه‌رمیی توركیا و ژماره‌یێک له میدیاكان ده‌كات و به‌میدیای سێبه‌ری ده‌سه‌ڵات ناویان ده‌بات و ده‌ڵێت "به‌پاره‌ی گه‌ل مووچه وه‌رده‌گرن، كه‌چی ته‌نیا خزمه‌تی تاكه كه‌سێك ده‌كه‌ن. گه‌رده‌نتان ئازاد نه‌بێت".
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش سه‌رجه‌م ئه‌و میدیایانه‌ی ره‌خنه‌یان لێده‌گرێت تاگیان ده‌كات و ده‌شڵێت "بوێری ناكه‌ن ته‌نانه‌ت به هه‌واڵێكیش باسم بكه‌ن".
دەمیرتاش لە هەڵبژاردنی 24ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەربژێری هەدەپەیە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، کە تێیدا چوار بەربژێر رکابەری لەسەر پۆستەکە دەکەن و پێدەچێت لە خولی یەکەمدا هیچ بەربژێرێک نەتوانێ لە 51%ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت و هەڵبژاردنەکە بکەوێتە خولی دووەم.
سەرەڕای ئەوەی بەربژێرە و پێویستە بانگەشە بکات، بەڵام دەمیرتاش لە زیندانە و دادگاش ئازادکردنی رەت کردەوە.
Your Comment