کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وەڵامی داواکاری چوار لایەنەکەی دایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ڕوونکردنەوەیێکدا، بەشی ڕاگەیاندنی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق وەڵامی گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی و یەکگرتووی ئیسلامیی دایەوە، تۆمەتباریان کردبوو بەوەی دەیەوێت دەستکاریی وێنەى کارتى دەنگدانە ئەلیکترۆنییەکان بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی هەینی ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندوە "دوێنێ ئیفاد کراوە بۆ وەرگرتنی وێنەی کارتەکانی دەنگدان کە خراونەتە سەر هارد دیسک، ئەمڕۆش نوێنەرەکەیان لە بەغداوە بەڕێگەی وشکانیدا گەڕاوەتەوە و لە کاتی بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی چوار لایەنەکە، هێشتا نەگەیشتبووەوە سلێمانی".

ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوە داوە "بانگەشەی ئەوەی ئەو هارد دیسکە دوو ڕۆژە گەیشتووەتە نووسینگەی سلێمانی کۆمسیۆن، راست نییە بەهیچ شێوەیێک وێنەی پسوڵەی دەنگدانەکە پێشوەخت نەگەیشتووەتە دەستیان".

ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەوەشی وتووە "لە کاتی نووسینی ئەم ئاگادارییە بە ئامادەبوونی نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی کاتژمێر پێنجی ئەم ئێوارەیە هارد دیسکەکە بە نوێنەرەکەیاندا گەیشتووە و دەست دەکەن بە کۆپیکردن و دابەشکردنی بەسەر لایەنەکان بەبێ جیاوازی".

ئەوەش دوای ئەوە دێت "هەریەک لە گۆڕان و هاوپەیمانی و کۆمەڵ و یەکگرتوو ڕایانگەیاند، ماوەی دوو ڕۆژە ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی لەڕێگای نێردراوەکەیەوە بۆ بەغداد، وێنەی کارتی دەنگدانەکانی بە ئەلکترۆنی و لەسەر "هارد دیسک" وەرگرتووە بەڵام نایدات بە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان".

News Code 14691

Your Comment

You are replying to: .
captcha