کوردپرێس: لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەیامێکدا دوای پەسەندک ردنی یاسای بوودجەی 2021ی عێراق رایگەیاند: "دوای هەوڵ و فشارێکی زۆر، سەرئەنجام ماندووبوونەکانمان گەیشتە ئەنجام و توانرا پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 جێگیر بکرێت.
ناوبراو دەشڵێت: ئەم هەنگاوە سەرەتایێکی گرنگە بۆ راست كردنهوهی پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ، چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا، له ناویشیدا دابین کردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە بێ لێبڕین و ڕزگار کردنی هاوڵاتییان لە برسێتی و نەهامەتی، کە ماوەیێکی زۆرە له چاوهڕوانی ئاسۆیێكی گهشدا ماونەتەوە. ئەم دەستکەوتە دیاری و چەپکە گوڵی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە کە پێشکەش بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی دەکات".
شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەش کردووە، سوپاسی تیمی دانوستانی حکوومەتی هەرێم و فراکسیۆنی سەوز و ئەندامانی کورد لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن بۆ پشودرێژی و هەوڵە بەردەوامەکانیان و گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا. ههروهها بە تایبەتی سوپاسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دهكەن "کە هاوڕا لهگهڵ ئێمە، بەردەوام جەختیان لەوە كردۆتهوه کە لە پێناو بەرژەوەندیی باڵای میللەتەکەمان، تاكه چارهسهر ئهوهیه ههردوولا رێكبكهون.
لاهور شێخ جەنگی داوا دەکات حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ، هەردوولا پابەندبن بە ڕێککەوتنی نێوانیان وەک ئەوەی کە لە پڕۆژەیاساکەدا جێگیر کراوە و دەنگی لەسەر دراوە و پارێزهری ماف و بهرژهوهندییهكانی گهلانی كوردستان و عێراقه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment