ماڵی کلتووری لە هەڵەبجە کەلوپەل و پێداویستی مێژوویی دیکەی تێدا نمایش دەکرێت

بەشی فەرهەنگ و هونەر- کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی وێنەی ماڵێکی پیشان داوە کە بۆ یه‌كه‌م جار كه‌ره‌سته‌ كۆن و فه‌رهه‌نگى و كلتورییه‌كانى شاری هەڵەبجەی تێدا نمایش کراوە و ناوی "ماڵی کلتوری"ی لێنراوە، هەروەک كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند و ژن و كچ و كوڕى خۆبه‌خشن، ئه‌و مۆزه‌خانه‌یان له‌سه‌ر شێوازى ماڵه‌ كۆنه‌كانى جافى هه‌ڵه‌بجه‌ دروست كردووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە ماڵی کلتوری لە هەڵەبجە،‌ به‌شێك له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى ناوماڵ و جلوبه‌رگ و پێداویستیانه‌ى ترى ڕۆژانه‌ خراونه‌ته ‌ڕوو كه له‌ دوو سه‌ده‌ى ڕابردوودا له‌لایه‌ن هاووڵاتییانى هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ورامانه‌وه‌ به‌كارهاتوون، ئه‌مه‌ جگه‌له‌ هه‌ندێك جۆرى خواردنى كورده‌وارى كه‌ پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه‌ ده‌كرێت كه ‌سه‌ردانى ئه‌م جێگایه‌ ده‌كه‌ن، هه‌موو كه‌س ده‌توانێت سه‌ردانى ماڵى كلتوورى هه‌ڵه‌بجه‌ بكات بێ به‌رامبه‌ر و چێژ له‌ تامى خواردنه‌كان وه‌ربگرێت.

له‌گه‌ڵ دانانى ئه‌م مۆزه‌خانه‌ كلتوورییه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خشه‌وه‌، هه‌ڵه‌بجه‌ خاوه‌نى نزیكه‌ى 200 ناوچه‌ و ناوچەی شوێنه‌وارییه‌ و تائێستاش چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ و كه‌لوپه‌لى شوێنه‌واره‌ى له‌ ناوچه‌ شوێنه‌وارییه‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى تائێستا حكوومه‌ت مۆزه‌خانه‌یێكى له‌م شاره‌ نه‌كردووەته‌وه‌، كه‌لوپه‌له‌کان ده‌برێنه‌ مۆزه‌خانه‌كانى ترى هه‌رێمه‌وه‌.

News Code 14683

Your Comment

You are replying to: .
captcha