پەسەند کردنی بوودجە بەستێن بۆ چارەسەریی دیکەی کێشەکان نێوان هەولێر و بەغدا فەراهەم دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە پەیامێکدا بە بۆنەی پەسەند کردنی بوودجەی 2021ی عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: په‌سه‌ند كردنى بوودجە دەتوانێت سەرەتایێكی باش و هاندەرى چارەسەر كردنی كێشەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ بێت.

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند: بەبۆنەی پەسەندكردنی بودجه‌ى عێراقه‌وه‌، پيرۆزبايى له‌ گه‌لى عێراق و دەستخۆشی لە سەرۆكایەتى و هەموو فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن، باوەڕیشیانوایە په‌سه‌ندكردنى بودجە دەتوانێت سەرەتایەكی باش و هاندەرى چارەسەر كردنی كێشەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ بێت، لە هەمان کاتیشدا جێبه‌جێ كردنى یاساكه‌ دەبێته‌ هۆی بەهێزكردنەوەی پرۆسەی سیاسی و پێكه‌وه‌ژيان و چەسپاندنی مافی هاوڵاتیبوون بۆ هەمووان.

بارزانی، دەشڵێت: "ده‌ستخۆشييێكى تایبەت لە قوباد تاڵەبانی سەرۆكی شاندی دانوستاندنكاری حكوومەت دەكەم كە له‌گه‌ڵ ئەندامانی شاندی هەرێمی كوردستان به‌ پشودرێژی و سه‌ركه‌وتوانه‌ دانوستاندنێكی سەختیان تێپەڕاند. دەستخۆشی لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان دهکه‌م كە هاوكار و پشتیوانی یەكتر و شاندی حكوومەت بوون بۆ جێگیركردنی بەشی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراقدا".

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستوەتەڕوو، "هیوادارین هه‌موو لايێک پابه‌ندى یاساكە بن. په‌سه‌ند كردنى بوودجە دەتوانێت سەرەتایێكی باش و هاندەرى چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ بێت. جێبه‌جێ كردنى یاساكه‌ دەبێته‌ هۆی بەهێزكردنەوەی پرۆسەی سیاسی و پێكه‌وه‌ژيان و چەسپاندنی مافی هاوڵاتیبوون بۆ هەمووان. دەرگای گفتوگۆیێكی بەرهەمدار بۆ هەموو لایەنەكان دەکاته‌وه‌ تا پێكه‌وه‌ له‌پێناو سەقامگیری و ئاوەدانی و پێشكه‌وتنى وڵاتدا كار بكه‌ن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1468

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha