دیداری ماليكى و عامرى بە‌ به‌شداریی پارتی و یەکێتی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئێواره‌ى رابردوو، عامرى ميواندارى هه‌ردوو شاندى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتیى نيشتيمانیى كوردستانى كرد و نوورى ماليكى-يش ئاماده‌ى خوانه‌كه‌ بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ڕێوبه‌رى نووسينگه‌ى هاوپه‌يمانیى ده‌وڵه‌تى ياسا، هاشم ركابى رايگه‌ياند: "نوورى ماليكى به‌شدارىی ئه‌و ئێواره‌ خوانه‌ى كرد، كه‌ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانیى فه‌تح، هادى عامرى له‌ نووسينگه‌ى خۆى بۆ هه‌ريه‌ک له‌ دوو شانده‌ كوردييه‌كه‌ى پارتى و يه‌كێتى ئاماده‌ى كردبوو".

ركابى گوتيشى: "ماليكى و عامرى كار بۆ پێكهێنانى كوتله‌يێكى گه‌وره‌ى نيشتيمانى له‌ په‌رله‌مان ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق".

هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه‌، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌ كوتله‌ى ده‌وڵه‌تى ياسا، ره‌سوڵ رازى رايگه‌ياند: "گفتوگۆى نورى ماليكى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى كوتله‌ سياسييه‌كان گه‌يشتووه‌ته‌ قۆناغێكى پێشكه‌وتوو و ئه‌وه‌نده‌ى نه‌ماوه‌ گه‌وره‌ترين كوتله‌ى په‌رله‌مانى رابگه‌يه‌ندرێت".

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، له‌ سێيه‌م رۆژى كۆبوونه‌وه‌كانيدا، شاندى پارتى به‌ ياوه‌رى شاندى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ هادى عامرى و نوورى ماليكى كۆ بوونه‌وه‌.

سەرچاوە: سوومریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14669

Your Comment

You are replying to: .
captcha