بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ڕێوبه‌رى نووسينگهى هاوپهيمانیى ده‌وڵه‌تى ياسا، هاشم ركابى رايگه‌ياند: "نوورى ماليكى به‌شدارىی ئه‌و ئێواره خوانه‌ى كرد، كه سه‌رۆكى هاوپهيمانیى فه‌تح، هادى عامرى له نووسينگهى خۆى بۆ هه‌ريه‌ک له دوو شانده كوردييه‌كه‌ى پارتى و يه‌كێتى ئاماده‌ى كردبوو".
ركابى گوتيشى: "ماليكى و عامرى كار بۆ پێكهێنانى كوتلهيێكى گه‌وره‌ى نيشتيمانى له په‌رله‌مان ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له كوتله‌ى ده‌وڵه‌تى ياسا، ره‌سوڵ رازى رايگه‌ياند: "گفتوگۆى نورى ماليكى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى كوتله سياسييه‌كان گه‌يشتووه‌ته قۆناغێكى پێشكه‌وتوو و ئه‌وه‌نده‌ى نه‌ماوه گه‌وره‌ترين كوتله‌ى په‌رله‌مانى رابگه‌يه‌ندرێت".
دوێنێ پێنجشه‌ممه، له سێيه‌م رۆژى كۆبوونه‌وه‌كانيدا، شاندى پارتى به ياوه‌رى شاندى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ هادى عامرى و نوورى ماليكى كۆ بوونه‌وه.
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment