تۆمەتەکانی مەغریب دژی ئێران بە ئامانجی دڵخۆش کردنی لایەنی سێهەمە

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: مکووڕ بوونی کاربەدەستانی مەغریب و دووپات کردنەوەی بانگەشەی درۆینە لەبارەی پچڕاندنی پەیوەندیی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران و دووپات کردنەوەی بەردەوامی تۆمەتی بێ ناوەڕۆک تەنیا بۆ دڵخۆش کردنی لایەنەکانی دیکەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی دا بە وتەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی مەغریب و ڕایگەیاند: تۆمەتبار کردنی ئێران لەلایەن وەزیری دەرەوەی مەغریب ناڕەوا، درۆ و لە سەر بنەمای وەھم و چیرۆک و خەیاڵە.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران بە ڕاشیگەیاند: دووپات کردنەوەی ئەم بوختانانە و مکووڕ بوون لە سەریشیان ھەر پەلەقاژەیێکی بێ ئەنجامە کە لە ئاکام دا بەزیانی وڵاتانی ئیسلامی دەشکێتەوە.

مەغریب یەکەمی مەی ٢٠١٨ پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێراندا لە بەر خۆی وتەنی پشتگریی تاران لە بەرەی پۆلیساریۆ لە سارای ڕۆژئاوادا پچڕاندووە. هەندێک لە میدیا و لێکۆڵەران دەڵێن ئەم کارەی مەغریببە هۆی گوشاری ئەمریکا و سعوودیا و ڕژێمی زایۆنیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 14667

Your Comment

You are replying to: .
captcha