به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 24ی ئایار شاندی پارتی له‌گه‌ڵ ئیره‌ج مه‌سجدی باڵوێزی ئێران له شاری به‌غدا كۆ بوونه‌وه كه فازڵ میرانی سه‌رۆكی شانده‌كه‌ی پارتی له دوای كۆبوونه‌وه‌كه له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته ڕوو.
فازڵ میرانی وتی: "كۆبوونه‌وه‌كه‌مان كۆبوونهوهیێكی باش بوووه و هه‌ر دوو لا سوور بووین و جه‌ختمان كرده‌وه گفتوگۆ به‌رده‌وام بێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق".
سه‌رۆكی شانده‌كه‌ی پارتی ڕاشیگه‌یاند "پارتی له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندییێكی له مێژینه‌ی هه‌یه و ئه‌مڕۆش باسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌مان كرد كه پێشتر پێكه‌وه كارمان كردوووه و له داهاتووش كاری پێكه‌وه‌یی ده‌كه‌ین".
لای خۆیشییه‌وه ئیره‌ج مه‌سجدی له میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه ئێمه وه‌ک لایه‌نی ئێرانی كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی عێراق سه‌ركه‌وتوو بێت و ئه‌نجامی هه‌بێت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment