به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوپای تورکیا که هێرشی خۆی دژ به هێزه کوردییه‌کانی سووریا له‌پێناو داگیر کردنی کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین له باکووری سووریا له ڕۆژی 20ی جانیڤێریی 2018 ده‌ست پێ‌کردبوو به هاوکاریی هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی سووریا ڕۆژی 18ی مارچ عه‌فرینی داگیر کرد. سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێستی بێ‌لایه‌نانه‌ی هه‌ندێک وڵات له‌وان وڵاتانی ڕۆژئاوا، ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان کاری تورکیایان به داگیرکردنی وڵاتی دیتران ناو بردوووه.
ماڵپه‌ڕی ڕیجن له ئه‌ڵمانیا ده‌نووسێت: ڕێكخراوانی ئه‌و کارزاره مه‌ده‌نییه داوا ده‌که‌ن ڕۆژی 26ی مه‌ی/ 5ی جۆزه‌ردان وه‌ک "ڕۆژی کرده‌وه" دژ به داگیرکردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن تورکیا و ئه‌گه‌ری داگیر کردنی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه دیاری بکرێت.
له به‌یاننامه‌یێک که له‌لایه‌ن ڕێکخراوانی کارزاری مه‌ده‌نییه‌وه ئاماده کراوه داوا له حیزبه سیاسییه‌کان، ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، سه‌ندیکای بازرگانی و چالاکوانانی مه‌ده‌نی و ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌کرێت ڕێگری له کاره‌کانی تورکیا بکات بۆ داگیر کردنی هه‌رێمی کوردستان به بیانووی ڕاوه‌دوونانی په‌که‌که له‌و ناوچه‌یه.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوووه هه‌ندێک به‌ڵگه به‌ده‌سته‌وه‌یه که تورکیا ده‌یه‌وێت هه‌رێمی کوردستان به ته‌واوه‌تی داگیر بکات هه‌ر بۆیه ده‌بێ ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌وان یه‌کێتیی ئه‌ورووپا، ناتۆ، ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ڕێگری له کاره‌کانی تورکیا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment