بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئهمڕۆ پێنجشهممه 1/4/2021، مەسعوود بارزانى سەرۆکس پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی پەسەند کردنی بوودجەی عێراق پهیامێکى بڵاو کردهوه و دهڵێت: "بە بۆنەی پەسەند کردنی بودجە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، دەستخۆشی لە گشت لایەنە سیاسییە کوردستانی و عێراقییەکان دەکەم، هەروەها سوپاسی شاندی حکوومەتی هەرێمى کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان و فراکسیۆنەکانی تری ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەم، کە بە ماندووبوون و هیممەت و پێداگرییانەوە، توانییان لەگەڵ یەکتر بگەنە ئەنجام و بەشی هەرێمی کوردستانیش لە بودجەی عێراقدا جێگیر بکەن".
بارزانى ههروهها ئاماژهى بهوه داوه: "پەسەندبوونی بودجەی عێراق هەنگاوێکی ئیجابی و بە ئاراستەی دروستە و هیوای ئەوە دەخوازین کە دەستپێکێک بێت بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی دیالۆگ و پێکەوەژیانی ئاشتییانە، هەروەها گەڕاندنەوەی بنەماکانی شەراکەتی نێوان پێکهاتەکانی عێراق".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment