مانگی ڕه‌مه‌زان به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی قورئانی له‌ نێوان ئێران و سلێمانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری فه‌رهه‌نگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ مودیرعامی ئه‌وقافی پارێزگای سلێمانی کۆ بوویه‌وه‌ و له‌و دیداره‌دا به‌ڕێوه‌چوونی به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی قورئانیی ئێران و سلێمانی خرایه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ی ئایار/ 3ی جۆزه‌ردان هاشمی نوێنه‌ری فه‌رهه‌نگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌یدوون غه‌ریب حه‌سه‌ن مودیرعامی ئه‌وقافی پارێزگای سلێمانی کۆ بوویه‌وه‌.

له‌و دیداره‌دا هه‌ر دوو لا له‌باره‌ی ته‌عامولی هاوبه‌ش و به‌ڕێوه‌چوونی به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی قورئانی له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان گفتوگۆیان کرد.

له‌ مانگانی ڕابردوو دیدارگه‌لێک له‌ نێوان به‌رپرسانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام درا و کارگه‌لێکی زۆریان له‌پێناو په‌ره‌پێدان و پته‌و کردنی پێوه‌ندیی فه‌رهه‌نگی و ئابووری ئه‌نجام دا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News ID 14639

Your Comment

You are replying to: .
captcha