به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زیا ئه‌سه‌دی له‌و باره‌وه به هه‌واڵده‌ریی "سوومه‌ریه‌نیووز"ی وتووه: هه‌ندێ له میدیاکان ڕاپۆرتگه‌لێکیان له باره‌ی ئه‌نجامی په‌یوه‌ندی له نیوان هه‌ندێ له ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانیی سائروون له‌گه‌ڵ واشنتۆنیان بڵاو کردۆته‌وه که ئه‌و راپۆرتانه به‌ته‌واوه‌تی بێ بنه‌ما و درۆیه.
ئه‌سه‌دی ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که هیچ په‌یوه‌ندییێک له نێوان ئه‌ندامانی سائروون و ئه‌مریکییه‌کاندا نییه و زیادی کرد: ئه‌مریکییه‌کان هه‌ندێ له نێوانجییه‌کانی خۆی ده‌نێرنه لای ئێمه و داوای گفتوگۆ و هاوکاری ده‌که‌ن، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام دژی ئه‌و داواکارییانه‌ین.
ناوبراو داوای له میدیاکان کرد له بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کاندا ورد ببنه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment