بهپێی ههواڵی کوردپرێس، شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند: کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک دەستپێدەکات و ئەگەر بگەنە ڕێککەوتن ئاوا دواتر کۆنفرانسێکی هەواڵی ئەنجام دەدەن.
ئاماژەی بەوەش کرد: تا ئێستا زۆربەی لایەنەکان لەگەڵ ئەوەدان جیاکردنەوەی دەنگەکان بە شێوازی دەست بێت و ئەو بابەتە ئەمڕۆ یەکلایی دەکرێتەوە.
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دوای زنجیرەیێک کۆبوونەوەی کۆمیسیۆن دێت لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا.
دواى ئەوەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕۆژى ٣٠ى ئەیلولى داهاتووى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە هەرێمى کوردستان دەستنیشان کرد، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم بەڕێوەبردنى هەڵبژاردنى لەو وادەیەدا پەسەند کرد.
هەر یهک لە گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو و بزوتنەوەی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بەیاننامەیەكیان ئاڕاستەی كۆمیسیۆن كردوووە و تیایدا بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستانیان بە سیستمى ئەلکترۆنى ڕەت کردەوە و داواشیان لە کۆمیسیۆن کرد تۆمارێکى خاوێن بۆ دەنگدەران ئامادە بكات.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment