به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و قسانه‌ی مه‌لا به‌ختیار له دوای كۆبوونهوهیێكی له‌گه‌ڵ هادی عامری سه‌رۆكی لیستی به‌در هات له شاری به‌غدا كه ناوبراو به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی یه‌كێتی دوو ڕۆژه له شاری به‌غدایه و ڕایگه‌یاند: "ئه‌م دانیشتنانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌مان بوو له به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئێستاش له‌گه‌ڵ لیستی فه‌تح و به‌درییه‌كان و له‌گه‌ڵ ئه‌بوو حه‌سه‌ن گفتوگۆیێكی باشمان كرد و بیر و بۆچوونمان ئاڵوگۆڕ كرد و له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی له ڕابردوو هه‌بوون هه‌ندێكمان باس كرد و له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانی ئێستا كێشه‌كانی ئێستا و مه‌ترسییه‌كانی ئێستا له ناوچه‌كه و له عێراق و ڕێژه‌ی به‌شدارانی هه‌ڵبژاردن كه رێژه‌كه‌ی ده‌یسه‌لمێنێت كه خه‌ڵک چه‌ند ناڕازییه و چه‌ند ره‌خنه‌ی هه‌یه."
سه‌رۆكی شاندی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند "هه‌موو ئه‌مانه بابه‌تی باسه‌كانمان بوون و هه‌ر دوو لامان سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بتوانین به زووترین كات پابه‌ند بین به ده‌ستوور و به ڕێكکه‌وتنێكی نوێ كه بتوانین ده‌ست له هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو وه‌ربگیرێت و بتوانین كلیلی چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه بدۆزینه‌وه بۆ كێشه‌كانی ڕابردوو به مه‌به‌ستی چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی ئێستامان و بۆ چۆنیه‌تیی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانی ئێستامان به ڕه‌چاوكردنی هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه و ئه‌و دیاردانه و هه‌موو ئه‌و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مانه‌ی له ڕووی ئابوورییه‌وه، له ڕووی سیاسییه‌وه، له ڕووی حوكمڕانییه‌وه، له ڕووی جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستووره‌وه ڕوویان داوه و به ڕه‌چاوكردنی هه‌موو ئه‌مانه بیر له پڕۆژه‌یێكی گشتگیر بكه‌ینه‌وه كه پێشوه‌خت هیچ لایێک په‌راوێز نه‌خرێت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment