به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 23ی ئایاری 2018 وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شاری به‌غدا له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ نووری مالیكی كۆ بوونه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا.
له سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه‌دا نووری مالیكی ڕای‌گه‌یاند: له دیداره‌كه‌دا تێڕوانینمان چوون یه‌ک بوو سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌مه‌ش شتێكی گرنگه.
ناوبراو وتیشی: پرۆژه‌یێكمان له به‌رده‌مدایه كه ئه‌وه‌یه سه‌ره‌ڕای ئاڵنگارییه‌كان ده‌بێت ده‌وڵه‌تێک بونیاد بنێین له‌سه‌ر بنه‌كانی ده‌ستوور و هاوكاری و لێكتێگه‌یشتن و پێداچوونه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه.
مالیكی ڕاشی‌گه‌یاند: بۆچوونه‌كانمان چوون یه‌ک بوون داواش ده‌كه‌ین هاوپه‌یمانییێکی نیشتمانی له‌م شێوه‌یه پێک بهێنرێت كه بتوانێت به‌رنامه‌یێک بۆ ده‌وڵه‌ت و گشت دامه‌زراوه‌كانی دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی بچینه قۆناغی دامه‌زراندن و پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو به‌پێی واده ده‌ستنیشان كراوه‌كانی تا ببێته حكوومه‌تی سه‌قامگیریی سیاسی و خزمه‌تگوزاری كه عێراقییه‌كان پێویستیان پێیه‌تی و به‌هۆی تیرۆره‌وه پێشكه‌ش كردنی دواكه‌وتوووه و هه‌روه‌ها پێویستمان به حكوومه‌تێكیشه سه‌قامگیریی سیاسی بچه‌سپێنێت له نێوان پێكهاته‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی.
له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌دا مه‌لا به‌ختیار سه‌رۆكی وه‌فدی یه‌كێتی ڕای‌گه‌یاند: له دیداره‌كه‌ماندا به گشتی باسمان له كێشه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه و مه‌ترسییه‌كانی كرد و له ناوچه‌كه‌شدا مه‌ترسی بۆ سه‌ر عێراق و كوردستان په‌یدا بوووه و باسمان له‌وه‌ش كرد كه ئه‌م مه‌ترسییانه جیاوازه له‌و مه‌ترسییانه‌ی له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشتر له عێراق ڕووی داوه.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: پێویسته هه‌نگاوه‌كان خێراتر بن تا بگه‌ینه ئه‌نجامێک تا زووتر كێشه ناوخۆیییه‌كانی عێراق ڕێک بخه‌ینه‌وه و عێراق پابه‌ند بێت به ده‌ستووره‌وه و كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات.
مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شی وت: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ریده‌خات 50%ی خه‌ڵكی عێراق ده‌نگی نه‌داوه و خه‌ڵک بێزار له حوكمڕانی و باری ئابووری و سیاسی بۆیه ئه‌گه‌ر له چوار ساڵی داهاتوودا ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و بته‌قێنه‌وه هه‌موو لایێک زیانی گه‌وره ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها وتی: ئێمه‌ش له كوردستان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سیاسه‌تی خۆمان بكه‌ین بۆیه كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌مانه‌وێت پێكه‌وه به‌رپرسیارێتی كوردستان بگرینه ئه‌ستۆ، گوێمان له لایه‌نه‌كانی ئێره گرتوووه و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیش ده‌به‌ینه‌وه كوردستان و سه‌ره‌ئه‌نجام ده‌بێت پڕۆژه و سیاسیه‌تێكی هاوبه‌ش بێنینه‌وه و بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌رۆشن به زوویی حكوومه‌ت پێكبهێنرێت و پشكی كوردستان پابه‌ند بوون به ده‌ستوور و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی رابردوو و هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته‌ی تا ئێستا له عێراقدا به‌ڕێوه چوو ده‌رسی لێوه‌ربگرین و حكوومه‌تێک پێكبهێنرێت كه بنه‌مای شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه بێت و پابه‌ند بێت به ده‌ستوور.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment