به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حاكم زاملی ئاشكراشی كرد كه به‌م نزیكانه بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ وه‌فدێكی سائیروون سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا لیستی سائیروون توانیی بچێته ڕیزبه‌ندیی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌وه‌ی زۆرترین كورسیی په‌رله‌مانی به ده‌ست هێناوه وه‌ک لیست كه له لایه‌ن ڕه‌وتی سه‌دره‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
حاكم زاملی باس له‌وه ده‌كات كه نزیكترین سیناریۆ له نێوان سه‌در و عه‌بادی و حه‌كیم و پارتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا و به‌شێک له سوننه‌كاندایه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ.
هه‌روه‌ها ڕاشی‌گه‌یاند: هاتنی قاسم سلێمانی بۆ عێراق بۆ ئه‌وه‌یه به‌ره‌یێكی‌تر بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران دروست بكات.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment