به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 23ی ئایار له به‌یاننامه‌یێکدا کۆمپانیای ڕوسنه‌فت ئه‌مڕۆ بڵاوی کرده‌وه ئه‌و کێڵگه نوێیه که ده‌که‌وێته بلۆکی ١٢ی کێڵگه‌ی سه‌لمانی نه‌وتییه‌وه ههنگاوێکی گرنگه به ئاڕاسته‌ی کاره‌کانی کۆمپانیاکه له ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا.
ئه‌و کۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه توانراوه نه‌وتی خاو له بیرێکدا به قووڵاییی ٤ هه‌زار و ٢٧٧ مه‌تر ئاشکرا بکرێت ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ بوونی یه‌ده‌گی نه‌وتی له کێڵگه‌که.
کۆمپانیاکه ڕاشیگهیاندوووه بلۆکی ١٢ له کێڵگه‌ی نه‌وتی سه‌لمان ده‌که‌وێته باشووری خۆرئاوای عێراقه‌وه و پشکنیینه نوێیه‌که هاوکار ده‌بێت بۆ زیاد بوونی به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق که له دوای جه‌نگی دژی داعش ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێکی داراییی قورس بوووه‌ته‌وه.
ئه‌وه له کاتێکدایه کۆمپانیای ڕوسنه‌فت یه‌کێکه له کۆمپانیا گه‌وره‌کانی نه‌وتی ڕووسیا و له‌گه‌ڵ کۆمپانیای لۆک ئۆیل و گازپرۆم له چه‌ندین کێڵگه‌ی نه‌وتی جیا جیای عێراق و هه‌رێمی کوردستان کار ده‌که‌ن و پشکیان هه‌یه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment