بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێكی ئاگادار بە شارپرێسی ڕاگەیاندووە: بەم نزیكانە مەسعوود بارزانی سەردانی شاری بەغدا دەكات، ئەوەش بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان.
هەر بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس، ئەو شاندەی پارتی دوو رۆژە لەشاری بەغدا ئامادەكاری بۆ ئەو سەردانە دەكەن، كە دوای گەڕانەوەیان بۆ هەرێم وادەی سەردانەكەی بارزانی رادەگەیێنرێت.
سەردانەكەی بارزانی بۆ بەغدا لە كاتێكدایە، كە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق دەركەوتووە و ئێستا لایەنەكان گفتوگۆ دەكەن، بۆ ئەوەی حكوومەتی داهاتووی عێراق پێكبهێنن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment