كوژرانی 43 سه‌ربازی تورکیا له‌ هه‌رێمی کوردستان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ دوو ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان دژ به‌ بنکه‌ی سه‌ربازیی سوپای تورکیا له‌ هه‌رێمی کوردستان 43 سه‌ربازی تورکیا کوژران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، میدیاکانی په‌که‌که‌ ڕای‌ده‌گه‌یێنین ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 31ی گوڵان هێزه‌کانی په‌که‌که‌ دوو ئۆپه‌راسیۆنی جیایان دژ به‌ سوپات تورکیا له‌ ناوچه‌ی بارزان و سیده‌کانی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام دا.

له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ناوچه‌ی بارزان که‌ کاژێر 6 و 30 خوله‌کی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئه‌نجام درا بنکه‌ی سوپای تورکیا له‌ چیای "شکیری" هه‌ڵکه‌وتوو له‌و ناوچه‌یه‌ کرایه‌ ئامانج و 5 سه‌ربازی تورکیا کوژران و پاش نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ ئۆپه‌راسیۆنێکی دیکه‌ دژ به‌ بنکه‌ی سه‌ربازیی تورکیا له‌ چیای لێلیكانی هه‌ڵکه‌وتوو له‌ ‌برادۆستی هه‌رێمی كوردستان له‌ چه‌ندین قۆڵه‌وه‌ ئه‌نجام درا و 23 سه‌ربازی تورکیا و ٣ جه‌رده‌وان كوژران و هه‌روه‌ها ١٢ سه‌ربازی‌تری سوپای توركیاش بریندار بوون.

ڕاشگه‌یێندراوه‌ له‌و چالاكییه‌دا سه‌نگه‌ر و باره‌گا و شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی توركیا به‌ هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی ناویانه‌وه به‌ ته‌واوی له ‌ناو براون.

هه‌روه‌ها ئاشكرا كرا دوای چالاكیی گه‌ریلاكان هه‌لیكۆپته‌ری سوپای توركیا له‌ جۆری (سكۆرسكی) ٩ جار بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌رم و برینداره‌كانیان چوووه‌ته‌ شوێنی چالاكییه‌كه‌.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌دا هاتوووه‌ گه‌ریلاكان چالاكییێكی‌تریان له‌ دژی سوپای توركیا له‌ چیای عه‌ڤدل كۆڤیی برادۆست ئه‌نجام دا و له‌و چالاكییه‌شدا 15 سه‌ربازی‌تری سوپای توركیای كوژران و گه‌ریلاكان ده‌ستیان گرتوووه‌ به‌سه‌ر چه‌ک و بڕێكی زۆر كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیدا.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14589

Your Comment

You are replying to: .
captcha